رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٣٨ شەهید و دەیان بریندار

رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دەستی بە هێرشەکانی توند بۆ سەر غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی شیفا، هێرشێک بۆ سەر ناوچەی ئەمنی گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس شەهید بوون و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون کە بەشێکی گەورەی قوربانییەکان ئافرەت و منداڵ بوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر خانووی خانەوادەی مەسعود لە گەڕەکی دەریج لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ٢ منداڵ شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. هێشتا کەسانێک لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە.
لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی سوبرا لە باشووری غەززە ٤ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەمپی دەیر بەلەح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون و تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا کرا.
لە نوسەیرات هێرش کرایە سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی و ٧ کەس شەهید بوون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون. هەروەها هێرشەکانی دیکە بۆ سەر ناوەڕاستی غەززە ئەنجام درا.
رژێمی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکاندا ئەو شوێنانە دەکاتە ئامانج کە ژمارەی مەدەنییەکان تێدا زۆرن و بە ئەنقەسد مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.